خەڵاتەکانی نۆبڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دابەشکران

PM:06:03:06/10/2022

9324 جار خوێندراوەتەوە

خەڵاتەکانی نۆبڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن ئەکادیمیای سویدەوە دابەشکرا ، کە بریتیبوون (خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا، کیمیا، پزیشکی و ئەدەب).

ماڵپەڕی فەرمی خەڵاتەکانی نۆبڵ کە nobelprize ناسراوە، لیستی براوەی خەڵاتەکانی نۆبڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردووەتەوە، کە بریتین لە:

براوی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا:

براوەی خەڵاتەکان (ئالین ئەسپێکت، جۆن ئێف کلاوسەر و ئەنتۆن زێیلینگەر) بەهۆی تاقیکردنەوەکانیان لەسەر فۆتۆنەکان و زانیارییەکان لەسەر زانستی کوانتەم.

خەڵاتی نۆبڵ لە کیمیادا:

براوەی خەڵاتەکان(کارۆلین ئاڕ بێرتۆزیی، مۆرتین میلدال و کەی باریی شارپلێس)

بەهۆی پەرەدانی کیمیایی کلیک و کیمیای بایۆئۆرتۆگۆناڵ.

خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیۆلۆجی یان پزیشکی:

براوەی ئەم خەڵاتەش بریتیبوو لە( سڤانتی پابۆ)

بەهۆی دۆزینەوەکانی سەبارەت بە جینۆمی هۆمینینە لەناوچووەکان و پەرەسەندنی مرۆڤ.

خەڵاتی نۆبڵ لە ئەدەبدا بەخشرایە"ئانی ئێرنانۆکی" بەهۆی ئەوەی هەوڵی داوە بوێریی و ئازایەتییەکەی مەزن پیشان بدات لەوەی سنوورەکانی یادەوەریی مرۆڤ تێبپەڕێنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە هێشتا دوو خەڵاتی نۆبڵ کە لەچەند رۆژی داهاتوودا دابەش دەکرێن کە تایبەتن بە (خەڵاتی ئاشتی و خەڵاتی زانستی ئابووری).

خەڵاتی نۆبێل خەڵاتێکی سویدیی-بنچینەی پێشکەشکراوی نێودەوڵەتییە، ئەم خەڵاتە لەلایەن زانای سویدیی ئەلفرێد نۆبێلەوە دانرا، بەجۆرێ کە لە وەسییەتنامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە و گرێ بەستی پڕکردۆتەوە (لە یانەی سویدیی-نەرویجیی) لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٨٩٥، بەوەی کە ساڵانە ئەم خەڵاتە ببەخشرێت.

ر.ئ