سەیرکردنی پیاو بۆ خانمێک مانای ئەوە نییە کە خۆشی
دەوێت، بەڵکو خۆشەویستی لەلای پیاو ئەو کاتە دەستپیدەکات کە هەستی پێدەکات و رۆحی
لەگەڵ ئەو کەسەدا ئارامە و بەو جۆرە ئەو کەسەی دەوێت، بەڵام ئەگەری هەندێک شت ئەو
هەستەی نەهێڵێت.
مالپەڕی لەیالینای لوبنانی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەو هۆکارانە کردووە کە
وادەکەن خۆشەویستی لە دڵی پیاودا نەمێنێت:
یەکەم: لەگەڵیدا نەبیت و بەردەوام بیشکێنیتەوە و هەستی شەرمەزاری پێببەخشیت.
دووەم: گرنگی پێ نەدەیت و پشتگوێی بخەیت.
سێیەم: خیانەتکردن خۆشەویستی لە ناخی پیاودا دەکوژێت.
چوارەم: رەفتار و قسەی نەشیاو بە خانەوادەکەی بڵێیت و رێزیان نەگریت.
پێنجەم: بەردەوام و لە هەموو شوێنێکدا بەراوردی بکەیت بە پیاوی تر.