بەختەوەری تەنها
بەخت نییە، خوویەکە کە دەتوانرێت بە تێپەڕبوونی کات بەدەست بهێنرێت.
بەپێی ڕاپۆرتێک
کە ماڵپەڕی " Economic
Times News"
بڵاویکردووەتەوە، هەرکەسێک دەتوانێت بە ئاگادارییەوە مێشکی خۆی ڕابهێنێت و بیرکردنەوەکانی
بەرنامە بۆ دابڕێژێتەوە بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەر لایەنە ئەرێنییەکانی ژیان بێت، ئەمەش
یارمەتی دەدات هەست بە دڵخۆشی زیاتر بکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا
ئاماژە بەوە کراوە کە بە جێبەجێکردنی چەند ئامۆژگاریەکی سادە دەتوانرێت زتارە بەختەوەر
بیت، ئەوانیش بریتین لە:
١. بەردەوام سوپاسگوزار
بە و سەرنجت لەسەر بابەتە ئەرێنییەکان بێت.
٢. ئەنجامدانی
یۆگا تەنانەت بۆ ماوەی پێنج خولەکیش، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشار و باشترکردنی
تەندروستی دەروونی.
٣. کەمکردنەوەی
قسەی نەرێنی لەسەر خۆت.
٤. ئەنجامدانی
چالاکی جەستەیی دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو باری دەروونی باشتر بکات و دڵەڕاوکێ یان
خەمۆکی کەم بکاتەوە.
٥. پەیوەندی
بە ئازیزانتەوە بکە، بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت دەبێتە هۆی دەردانی
ئۆکسیتۆسین کە هۆرمۆنی دڵخۆشی زیاد دەکات.
٦. ئەنجامدانی
کردەوەی سادە و میهرەبان، وەک یارمەتیدانی کەسانی دیکە.
٧. خەوێکی باش، پشوودان
بەشێکی گرنگی هاوسەنگی سۆزدارییە، هەوڵبدە ڕۆژانە لانیکەم ٧-٨ کاتژمێر بخەویت، ئەمەش
یارمەتی دەروون دەدات کە ئارام بێتەوە.
٨. چێژ لە شتە
سادەکان وەربگرە، وەک چێژوەرگرتن لە کوپێک قاوە، خۆرهەڵاتن، یان گوێگرتن لە گۆرانی
دڵخوازت.
٩. بیهێنە بەرچاوت
داهاتوویەکی خۆش، دەتوانیت چەند خولەکێک بەسەر بەریت بۆ خەیاڵکردنی داهاتوویەکی خۆش
و سەرکەوتوو، ئەم بینینە دەروون ڕادەهێنێت بۆ ئەوەی چاوەڕوانی دەرئەنجامە ئەرێنییەکان
بکات و پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی هەنگاو بنێت بەرەو ئامانجەکانی.
١٠. کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سۆشیال میدیاکان،
ئەم خووە یارمەتیت دەدات هەست بە دڵخۆشی و ڕازیبوونی زیاتر بکەیت.