پۆلیسی نەمسا ڕایگەیاند،
سێ شاخەوانی بەئەزموون لە زریانێکی کتوپڕ و گەورەدا گیانیان لەدەستدا.
وتەبێژی پۆلیسی
ناوچەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "ئەو سێ کەسە لە بەرزی دوو هەزار
و ٢٦٨ مەتر بەهۆی ڕەشەباوە گیانیان لەدەستداوە." ئەمەش تیمەکانی فریاگوزاری بە
رووداوێکی زۆر دەگمەن ناویان برد.
ئەو سێ کەسە لە لوتکەی چیای میتاگ بوون لە باشووری شارۆچکەی فلیرش، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی
پۆلیس، بەهۆی گۆڕانی لەناکاوی کەشوهەواوە، دەستیان بە دابەزین لە لوتکەکەدا کردووە،
بەڵام نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە و لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە هەواڵی بێسەروشوێن بوونیان
ڕاگەیاندراوە.
تیمێکی کۆپتەرە
فریاگوزاریەکان ئەو ئێوارەیە لە نزیک ڕێڕەوێک لە بەرزی نزیکەی ٢٢٦٨ مەتر تەرمەکانیان
دۆزیەوە.
گریگۆر فرانک، بەرپرسی
ڕزگارکردنەکە بە ئاژانسی هەواڵی نەمسایی ABIی ڕاگەیاندووە " ئەم رووداوە تووشی شۆکی کردووین و زۆر
نیگەرانین، بۆ دوورکەوتنەوە لە کاریگەرییە خراپەکانی ڕەشەبا کە زۆرجار لە نیوەڕۆ و
ئێواران ڕوودەدات، زۆر گرنگە شاخەوانان زوو هەستی پێبکەن و لە بەرزیدا نەمێنەوە و
بێنەوە خوارەوە یان پێش گەشتەکانیان پێشبینییەکانی کەشوهەوا سەیر بکەن"