دۆناڵد ترەمپ مۆبایلە زیرەکەکەی خۆی بەناوی "T1 Phone"دەخاتە بازاڕەکانەوە، نرخی ئەم ئامێرە بە ٤٩٩
دۆلارە و بڕیارە لە مانگی ئاب یان ئەیلوولی ٢٠٢٥ بڵاوبکرێتەوە.
ڕێکخراوی ترەمپ لە چوارچێوەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
دامەزراندنی کۆمپانیا نوێیەکەی خۆی بە ناوی "ترەمپ مۆبایل" ڕاگەیاند، ئەم
هەنگاوە ئامانجی چوونە ناو بازاڕی تەکنەلۆژیا و پەیوەندییەکانە لە ڕێگەی مۆبایلە زیرەکەکان
و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانەوە.
لە چالاکییەکەدا پەردە لەسەر یەکەم بەرهەمی سەرەکی
کۆمپانیاکە لادرا، کە بریتییە لە "T1 Phone"، مۆبایلێکی زیرەک
کە دیزاینێکی زێڕینی سەرنجڕاکێش و هێمای ناسنامەی ئەمریکی هەیە، ئەمەش دەربڕینی ڕاستەوخۆیە
بۆ ئەو بەها نیشتمانیانەی کە بنەماڵەی ترەمپ پەرەی پێدەدەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ترەمپ هەوڵدەدات خزمەتگوزاریی
پەیوەندییەکان دابین بکات و گرنگی زیاتر بدات بە داهێنانە ناوخۆییەکان.
ئامانجی پڕۆژەکە کێبڕکێ کردنە لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکان،
بە گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و خزمەتگوزاری کڕیارانی کەسی و کوالیتی بەرز.
هەرچەندە تا ئێستا تایبەتمەندییە تەواوەکان بە
فەرمی بڵاونەکراونەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دیارترین تایبەتمەندییەکانی
بریتین لە شاشەیەکی OLEDبە قەبارەی ٦.٨ ئینج لەگەڵ ڕێژەی نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز، پڕۆسێسەرێکی بەهێزی لەگەڵدایە
و ڕامی ١٢ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ٢٥٦ گێگابایت دەتوانرێت فراوانیش بکرێت و سیستەمی
کارپێکردنی ئەندرۆید بەکاردەهێنێت، کامێرای سەرەکی 50 مێگاپێکسڵە، سێ کامێرای دواوەی
هەیە هەروەها کامێرای سێڵفییەکەی ١٦ مێگاپێکسڵە، پاترییەکەی ٥٠٠٠ میلی ئەمپێرە هەروەها
دەرچەی هێدفۆنی ٣.٥ ملم و سکانەری پەنجەمۆر لەخۆدەگرێت.