کەشتییەکی سەدەی ١٦ لە کەناراوەکانی فەرەنسا دۆزرایەوە

PM:02:39:24/06/2025

13436 جار خوێندراوەتەوە

پاشماوەی کەشتییەکی سەدەی ١٦ لە کەناراوەکانی فەرەنسا دۆزرایەوە.

بەگوێرەی گۆڤاری "Smithsonian Magazine" پاشماوەی کەشتییەکە لە ڕێگەی ئامێری دەنگدانەوەی هێزی دەریایی فەرەنساوە لە دەریای ناوەڕاست لە نزیک شارۆچکەی ڕاماتوێل دۆزراوەتەوە، کەشتییە بازرگانییەکە درێژییەکەی ٣٠ مەتر و پانییەکەی ٧ مەتر دەبێت و لە قووڵایی ٢٦٠٠ مەتردایە.

ژێردەریایی مینێرڤا بە قووڵترین کەشتی نوقم بوو داندرا لە ئاوەکانی فەرەنسا و لە ئێستادا لە قووڵایی زیاتر لە ١.٤ میل (نزیکەی ٢.٢٥ کیلۆمەتر)دایە.

جێگای باسە کە بەشی پشتەوەی شوێنی کەشتییەکە بە تەواوی چۆڵە، ئەمەش بۆ کەشتییە بازرگانییەکان نائاساییە، لە کاتێکدا بەشی پێشەوە و ناوەڕاست بڕێکی زۆر لە دەفری سیرامیک و داری کانزایی تێدایە کە لە دۆخێکی نایابدان.