دوای دەرکەوتنی ئەم حەوت نیشانەیە دەستبەجێ واز لە وەرزشکردن بهێنە

PM:01:30:20/06/2025

41500 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی وەرزشکردندا لەناکاو هەست بە ماندوویەتی کرد، ئایا ئەوە ئاماژەیەکی خراپە؟ کەی دەبێت دەستبەجێ واز لە راهێنانکردن بهێنیت.

ماڵپەڕی" Aljazeera"لە راپۆرتێکیدا حەوت ئاماژەی مەترسیداری ئاشکراکردووە لەکاتی وەرزشکردندا ئەگەر دەرکەوتن، دەبێت دەستبەجێ واز لەراهێنانکردن بهێنیت، کە ئەمانەن:

١.ئازاری سەرسنگ، ئەمە شتێکی سروشتی و پێشبینیکراو نییە، لەوانەیە وەرزشکردن هۆکارێک بێت بۆ جەڵتەی دڵ، ئەگەر هەست بە ئازار و فشاری سەرسنگ کرد دەبێت دەستبەجێ واز لە وەرزشکردن بهێنیت.

٢.هەسکردنی لەناکاو بە هەناسەتەنگی، جیاوازییەکی زۆر هەیە لەوەی تووشی هەناسەتەنگی ببیت بەهۆی وەرزشەوە چونکە کاتییە، بەڵام ئەگەر بەهۆی جەڵتەی دڵ یان رەبۆوە تووشت ببێتئەوا حاڵەتەکە نائاساییە.

٣.سەرگێژخواردن، ئەگەر تووشی سەرگێژخواردن بوویت، ئەوا بەلایەنی زۆروە فشار لەخۆت دەکەیت یان نانت نەخواردووە یان پێش راهێنان زۆرت ئاو خواردووەتەوە.

٤.کرژبوونی قاچەکان، دەبێت ئەم حاڵەتە پشتگوێ نەخرێت کە لەکاتی راهێناندا روودەدات لەوانەیە بەهۆی داخرانی خوێنبەرە سەرەکەییەکانەوە بێت لە قاچەکاندا.

٥.ناتەواویی لێدانی دڵ، ئەگەر ئەم حاڵەتەت تووشبوو دەبێت دەستبەجێ لە وەرزشکردن بووستیت و سەردانی پزیشک بکەیت.

٦.ئاستی دەردانی ئارەقکردنەوە زیاد دەکات، ئەگەر زانیت ئارەقکردنەوەکەت ئاسایی نییە ئەوا بزانە جەستە زۆر ماندوو بووە، باشترە تۆزێک پشوو بدەیت و بزانیت باش دەبیت یان هەر بەردەوام دەبێت.

٧.لەکاتی پشوو وەرگرتندا لێدانی دڵ ناگەڕێتەوە سەر باری ئاسایی خۆی، زۆر گرنگە ئاگاداری لێدانی دڵت بیت ئەگەر زانیت ئاسایی نابێتەوە دوای پشوودان ئەوا کاتی ئەوەیە بووەستیت و دەست بە وەرزشکردن نەکەیتەوە.