چوار نیشانە دەریدەخەن دڵت لاوازە

AM:09:13:23/06/2025

51824 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشییەکانی دڵ بە یەکێک لە هۆکارەکانی گیانلەدەستدان ناسراوە، بەڵام ئایا دەانیت ژمارەیەکی زۆر لە حاڵەتەکان دەتوانرێت پارێزی لێبکرێت؟ ئەویش لەڕێگەی خواردنی خۆراکی تەندروست، وەرزشکردن، جگەرە نەکێشانەوەیە.

لە راپۆرتێکی تەندروستی ماڵپەڕیEatthisدا هاتووە، چەند نیشانەیەک هەیە دەردەخەن دڵت لاواز بووە، کە ئەمانەن:

١. هەناسەتەنگی:

هەناسەتەنگی یەکێک لە باوترین نیشانەکانی لاوازی دڵە، بەوپێیەی دڵ ناتوانێت خوێنی پیویست پاڵپێەوە پێوەبنێت بۆ جەستە تا ئۆکسجینی پێویستی دەستبکەوێت، ئەوەش دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی شلەکان لە سییەکاندا و هەناسەدان قورس دەکات.

ئاوسانی پەلەکان:

ئاوسانی دەست و قاچەکان بە نیشانیەک دادەنرێن کە دەریدەخەن کێشیەکی مەترسیدار هەیە لە دڵتدا، ئەگەر دڵ خوێنی پێویست بەباشی نەنێرێت، شلەکانی جەستە دەگەڕێنەوە ناو خوێنهێنەرکان و تووشی ئاوسانیان دەکەن.

سەرگێژخواردن:

سەرگێژخواردن لەوانەیە نیشانەی ژمارەیەکی جۆراوجۆر نەخۆشی بێت، بەڵام ئەگەر لەگەڵ نیشانەی تری وەک هەناسەتەنگی، ئازاری سنگ و نارێکی لێدانی دڵدا هات، ئەوا لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ لاوازی دڵ، کە بەهۆی گیرانی خوێنبەرەکانەوە دروست دەبێت و وروژمی خوێن کەم دەکاتەوە.

ناڕێکی لێدانی دڵ:

ئەمە حاڵەتێکە تیایدا دڵ یان زۆر یان زۆر خاو لێدەدات یان لێدانەکە زۆر نائاسایی دەبێت و لەکاتی روودانیدا بە ئاسانی هەستی پێدەکرێت.