ئایا خواردنەوەی ئاوی سارد یارمەتیت دەدات چەوری بسوتێنیت؟

AM:08:52:28/06/2025

7500 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆرێک باس لەوە دەکات کە خواردنەوەی ئاوی سارد بەشدارە لە دابەزاندنی کێشدا.

دکتۆر ویلیام لی، پزیشک و توێژەر و نووسەر لە زانکۆی کالیفۆرنیا، ئاشکرای کرد کە خواردنەوەی ئاوی سارد بەشدارە لە دابەزاندنی کێش لەڕێگەی کەمێک زیادکردنی سووتانی کالۆری لەکاتی هەرسکردندا، بەو پێیەی جەستە ئاوەکە گەرم دەکاتەوە بۆ پلەی گەرمی جەستە.

ئەو دکتۆرە باسی لەوە کرد " زۆر ئاسانترە لەوەی بیری لێدەکەیتەوە، خواردنەوەی ئاوی سارد یەکێکە لە باشترین رێگاکان بۆ بەرزکردنەوەی میتابۆلیزم، بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن"

لە درێژەی قسەکانیدا ڕوونیکردەوە، "ئاوی سارد ناو گەدەت و پلەی گەرمی ناوەوە هان دەدات و چەوری زیادە دەسوتێنێت"

هەروەها باسی چەند ئامۆژگاریەکی دیکەی کرد، لەوانە:

١. کەمکردنەوەی خۆراکە لەقتونراوەکان.

٢. بە هێواشی نان بخۆ و گرنگی بە سیگناڵەکانی جەستەت بدە.

٣. وەرزشکردنی رۆژانە.

جێگەی باسە هەندێک پێیان وایە خواردنەوەی ئاوی سارد خوویەکی خراپە و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ لە ماڵپەڕی" Healthline" بڵاوکراوەتەوە هیچ بەڵگەیەک نییە کە خواردنەوەی ئاوی سارد زیانی هەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک حاڵەتی تەندروستی هەیە کە ڕەنگە خواردنەوەی ئاوی سارد خراپتری بکات، خواردنەوەی ئاوی سارد پەیوەندی بە دەستپێکردنی شەقیقەوە هەیە بەتایبەت لەو کەسانەدا کە پێشتر تووشیبوون.