لە ڕووداوێکی سەیردا،
ورچیک دەچێتە سەر ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەیەکی ژاپۆن.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی " lebanon24"، ورچەکە دەچێتە سەر
ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی یاماگاتا لە باکووری ژاپۆن و بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان
و داخستنی کاتی، ئەمەش بووە هۆی دواکەوتنی چوار گەشت بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک.
کارمەندانی فڕۆکەخانە
هەوڵیاندا بە ئۆتۆمبێلێک دوایی بکەون و بیگرن بەڵام نەیانتوانی بیگرن و ورچەکە
بەردەوام بوو لە راکردن بە دەوری فڕۆکەخانەکەدا، لە کاتێکدا کەسانی شارەزا بانگهێشت
کرابوون بۆ ئەوەی هەوڵی گرتنی بدەن.
ئاکیرا ناگای، بەرپرسی
فڕۆکەخانەی یاماگاتا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "لەم بارودۆخەدا، مەحاڵ
بوو گەشتەکان ئەنجام بدەین".
دواتر دوای کاتژمێرێک
زیاتر تواندرا گەمارۆی ورچەکە بکەن و بیگرن.