گیراوەیەکی سروشتیی بۆ نەمانی تاڵە سپییەکانی قژ

PM:01:50:22/09/2022

22992 جار خوێندراوەتەوە

سپیبوونی هەندێک لە تاڵەکانی قژ یەکێکە لە گرفتە باوەکانی بەشێک لە خانمان، بەتایبەت ئەو خانمانەی پێش چوونە تەمەنەوە قژیان تاڵی سپی تێدا دەڕوێت، کە دەکرێت بەبێ بەکارهێنانی بۆیە و خەنە ئەو تاڵە سپیانەی قژیان نەهێڵن.

ماڵپەڕی نەواڵمی ئیماراتی لە بابەتێکی تایبەت بە خانماندا ئەم گیراوەی خستووەتە ڕوو بۆ نەمانی تاڵە سپییەکانی قژ.

کەرەستەکان:

زەیتی تۆوی کەتان

هەنگوینی ئەسڵی

ئاوی لیمۆ

کوتراوی سیر

کەرەستەکان بە جوانی تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی شەوێک جێیبهێڵە، دواتر بیدە لە قژەکەت و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر پێوەی بێت، هەفتەی دوو جار تاقیبکەرەوە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی باش.

ئ.ل