هونەرمەندێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

AM:09:05:17/08/2021

15268 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستا و هونەرمەند سەلام کۆیی دوای ئەوەی توشی جەڵتەی مێشک بوو،  بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند سەلام کۆیی دوێنێ جەڵتەی مێشک لێی دابوو، پاش مانەوەی چەند کاتژمێرێک لە ژێر چاودێری وردی پزیشکدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

 

سەلام کۆیی لە ساڵی ١٩٥٥ لە گەڕەکی سەعدوناوەی شاری هەولێر لەدایکبووە، سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوو دەستی بەکاری هونەریی کردووە، زیاتر یاتر لە ٥٠ ساڵە لە بواری شانۆ و درامادا کاری کردووە، لە دیارترین ئەو درامایانەی ڕۆڵی تێدا گێڕاوە "هەبوو نەبوو، مەمی ئالان، رەجەب لەگەڵ تاپۆ هەقی چییە"، دواین کاری لە فیلمی (دوانەی ئازادی)دا رۆڵی کارەکتەری سەرەکیی بەرجەستەکردووە.