بۆنی ناخۆشی دەم نیشانەی کام نەخۆشییە؟

AM:08:20:13/08/2021

24096 جار خوێندراوەتەوە

بۆنی ناخۆشی دەم یەکێکە لە ناخۆسترین هەستەکان چ بۆ کەسەکە خۆی و چ بۆ چواردەورەکەی، هەندێک کات دەرکێت بەهۆی پاکنەکردنەوەی دەمەوە بێت بەڵام لە هەندێک دۆخیشدا دەکرێت نیشانە بێت بۆ چەندین نەخۆشی وەک هەوکردنی لەوزەتێن و جیوب.


هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەڵعەین باس لەوە دەکات کە کۆمەڵەی پزیشکانی قورگ و لوت و گوێی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆشی دەم سەرەڕای ئەوەی هەستێکی ناخۆشە بۆ خودی کەسەکە و چواردەوەری، لەهەمان کاتدا زەنگێکی ئاگادارکردنەوەشە بۆ نەخۆشییەکان.

پزیشکەکان ڕوونییان کردووەتەوە کە دەرچوونی بۆنی ناخۆش لە دەمەوە ئاماژەیە بۆ هەوکردنی پووک و هەوکردنی جیوب و هەوکردنی لەوزەتێن و نەخۆشییەکانی دیکەی ناو دەم.

How to Tell if You Have Bad Breath Symptoms

هەروەها باسیان لەوەش کردووە کە بۆنی میوە لە دەمەوە پەیوەندی بە بوونی نەخۆشی شەکرەوە هەیە، لە کاتێکدا بۆنی میز یاخود ئامۆنیا لە دەمەوە ئاماژە بە کێشەکانی گورچیلە دەکات وەک سستی گورچیلە یاخود کارنەرکردنی گورچیلەکان بەشێوازێکی باش.

کاتێک بۆنی ناخۆشی دەم بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ئاسایی بەردەوام بوو ئەو کاتە پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت بۆ پشکنینی هۆکاری ڕاستەقینەی بۆنەکە سەرەڕای چاودێرییەکی باش بۆ دەم و ددان.