ماسکی تۆوی کەتان یەکێکە لەو ماسکانەی کە سوود و کاریگەریی زۆری هەیە و لە
ماوەیەکی کەمدا هەست بە گۆڕانکارییەکانی دەکەیت.
سوودەکانی بەکارهێنانی تۆوی کەتان بۆ قژ:
یەکەم: قژ لە هەڵوەرین ڕادەگرێت
دووەم: ڕەگی قژ بەهێز دەکات
سێیەم: تاڵی قژ ئەستوور دەکات
چوارەم: تاڵەکانی قژ پڕ دەکات
پێنجەم: قژ قورس و خاو ڕادەگرێت
چۆنیەتی ئامادەکردنی: یەک کەوچک تۆوی کەتان لەناو پەرداخ و نیوێک ئاودا بکوڵێنە
تا خەست دەبێتەوە بەتەواوی، پاش ساردبوونەوەی لە قژتی بدە و دوو بۆ سێ کاتژمێر بە
قژتەوە بیهێلەرەوە و پاشان تەنها بە ئاو بیشۆ، چونکە بەبێ بەکارهێنای کەف، ئەو
بڕەی کە دەستت دەکەوێت دەتوانی بە سێ جار بەکار بهێنێت لە ماوەی هەفتەیەکدا،
لەدوای مانگ و نیوێک بەتەواویی سوودەکانی دەردەکەوێت.