پسپۆڕێکی بواری خواردن بەناوی ئێرینا ریڵ لیستێکی
بە باشترین ئەو خواردنانە دیاری کردووە کە یۆد بە جەستە دەدەن، و کاری غودەی دەرەقی
باشتر دەکەن.
بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی الوطن ئاماژە بەوەکراوە، ریڵ دەڵێت، بۆئەوەی غودەی دەرەقی
بەباشی کار بکات پێویستی بە یۆدە، کە دەتوانرێت لە رێگەی گژوگیا دەریاییەکان و
خواردنە دەریاییەکان و گوێزەوە دەست بکەوێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، کە ماددەی تیرۆزین پێویستە
بۆ دروستکردنی هۆرمۆنەکان، ئەم ترشە ئەمینییانەش لە ئەڤۆکادۆ و کیوی و هەنجیر و قەیسی
و مۆزدا هەیە.
هەروەها ئەو خواردنانەی کە سیلینیۆمیان تێدایە
گرنگن بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی T3وT4 کە ئەمەش لە گوێزدا دەستدەکەوێت.