ڤیدیۆ.. ژنێک ماوەی ٣٦ ساڵە وەک پیاو دەژی

PM:05:03:18/05/2022

3208 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی هیندی دوای ئەوەی هاوسەرەکەی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوای کردووە، ٣٦ ساڵ وەك پیاو نیشانداوە لە پێناو گەورەکردنی کچەکەیدا.

ماڵپەری ئۆدیتی سێنتراڵ هەواڵی ژنێکی هیندی بڵاوکردووەتەوە بەناوی "ئێس پێچیماڵ" کە دووگیان بووە و تەنیا ١٥ رۆژبووە هاوسەرگیری کردووە، لەو کاتەی مێردەکەی تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانیلەدەستداوە.

هەر خێرا دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی دەستی کردووە بە چەندین ئیش بۆ پەیداکردنی پارە و بەخیوکردنی منداڵەکەی، بەڵام لەو گوندەی کە ئەوی تێدا ژیاوە ناوی " Katunayakkanpatti"ـە پیاو سالاری تیادا زاڵبووە، رازییان نەبووە بێوەژنێک بەتەنیا خۆی منداڵەکەی بەخێو بکات و گەورەی بکات، چەندین جار تووشی رەخنە و توانج بووەتەوە و ژیانی لێتێکچووە بەهۆی ئەوەوە.

بۆیە ئەو ژنە بڕیاریداوە وەك پیاو خۆی دەربخات بۆیە قژی بڕیوە و ناوی خۆی گۆڕییەوە بۆ "موسو"، بۆ ئەوەی کەس خۆی و کچەکەی نەناسێتەوە شوێنی نیشتەجێبوونیشی گۆڕیوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ "زە نیو ئیندیا ئێکسپرێس" ئەو ژنە ئاشکرایکردووە، کە تەنیا کچەکەم نزیکترین کەسم بوو ئەویش دەیزانی من ژنم، هەموو جۆرە ئیشێکم کردووە هەر لە وێنەکێشییەوە بۆ چایچێتی، یەک دینارم سەرف نەکردووە و هەموویم هەڵگرتووە لەپێناو پارێزگاریکردن لە ژیانی کچەکەم.

لە ئێستاشدا کچەکەی گەورە بووە و هاوسەرگیریی کردووە، چیتر پێویستی نەکردووە خۆی بشارێتەوە و لەم دواییەدا ناسنامەی خۆی ئاشکراکردووە و خەڵکی هیندیستانیش هەڵوێستی ئەم ژنەیان بەرز نرخاندووە.

ر.ئ