ناو‌کی بوکێ جۆرێکی تری شیرینییە و ئامادەکردنی
ئاسانە و خەڵکی بۆ بۆنە و بەربانگ و ئاهەنگەکانیان ئامادەی دەکەن.
پێداویستییه‌كانی:
دوو كوپ ئاردی سپی
یەک كوپ زه‌یت
یەک كه‌وچكی بچوك خوێ
یەک كوپ گوێزی وردكراو
شیلەی ئامادەکراو
ئاماده‌كردنەکەی:
ئارد و خوێ و زه‌یته‌كه تێكه‌ڵ بكه به باشی و
به ده‌ست بیشێلە تا ده‌بێته هه‌ویرێكی نه‌رم و بێ تۆپەڵ.
هەویرەکەبکە بە گونک و گونكه‌كان بکە به نانی ته‌نك و هەر یەکەیان بکە بە چوار
پارچەوە، هه‌ر پارچه‌یه‌ك لولی بکە و هەردوو سەری هەویرەکە بەیەک بگەیەنە و بەشێوەی
گوڵ ریزی بکە و له‌سه‌ر سینیه‌كی چه‌وركراو دایبنێ و بیکە فڕنەوە.
دوای ئه‌وه‌ی برژا گوێزه‌كه‌ی بگە ناوەکەیەوە، شیلەکە
بە ساردی بکە بەسەر شیرینییە گەرمەکەدا.
ئ.ل