کنگر ماسی یەکێکە لە
خواردنە کوردەوارییەکان کە زیاتر لە وەرزی بەهاردا هەیە و تام و چێژێکی خۆشی هەیە.
لاپەڕەی "فێرکاری
خواردن" لە فەیسبووکدا بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:
پێویستییەکان:
کنگر
هیلکه
ئارد
بیبه ری ره ش و خوی
شیوازی ئامادەکردنی:
کنگرهکان پاک بکە و بیکوڵێنە
بە خوێوە، دوای ئەوەی کوڵا بیپاڵێوە و لەناو سەبەتەیەك دایبنێ تا ئاوی پێوە نامێنێت.
دواتر رۆن بخەرە سەر
ئاگر، هێلکەکان بشڵەقێنە و کەمێك خوێ و بیبەر بکە بەسەیدا، دانە دانە کنگرەکان بکەرە
ناو هێلەکەوە ئینجا بیکەرە رۆنەکەوە و سووری بکەرەوە و بەو جۆرە بەردەوامبە تا هەمووی
تەواو دەبێت ئینجا پێشکەشی بکە.