چۆنێتی بەکارهێنانی گیراوەیەک بۆ قەڵەوبوونی روخسار

PM:05:51:20/03/2022

18928 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خانمان ئارەزوو دەکەن دەموچاوێکی پڕیان هەبێت، بۆ ئەوەش رێگەی جیاواز تاقیدەکەنەوە بۆ قەڵەوبوونی روخساریان، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن سوود لە ماسکی خومرە و ئاوی گوڵ وەربگرن.

ماڵپەڕی نەواعمی میسری لەوبارەیەوە ئاماژەی بە چۆنێتی بەکارهێنانی خومرە و ئاوی گوڵ کردووە بۆ پڕبوونی روخسار.

کەوچکێک خومرە خێرا "فەوری" تێکەڵ بە کەوچکیک ئاوی گوڵ بکە و بە جوانی تێکیان بدە، بۆ ماوەی ١٠ خولەک جێی بهێڵە، دواتر بیدە لە روخسار و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پێوەی بێت یان تا ئەو کاتەی وشک دەبێتەوە، بە ئاوی ئاسایی روخسارت بشۆ.

ئەم ماسکە هەفتەی جارێک بەکاربهێنرێت و ئەنجامەکەی دەبینن، بۆ هەموو جۆرە پێستێک دەبێت، جگە لە قەڵەوبوونی روخسار رەونەق و بریقە بە پێست دەدات و زیپکە و پەڵە ناهێڵێت.

ئ.ل