درامای "خەندە" نوێترین بەرهەمی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دووە کە کارێکی
کۆمیدییە و لە شەوانی رەمەزاندا نمایشدەکرێت.
ئەم درامایە کارێکی کۆمیدییە و سەرجەم چیرۆکەکانی باس لە دۆخی ئێستای
کوردستان و کێشە و گرفتەکانی خەڵك دەکات، کە بە بەشداری کۆمەڵێك هونەرمەندی دیار
بەرهەم هاتووە، لەوانە عیرفانی وەستا محەمەد، هادی مەحمود، زاهیر غەریب، رێبواری
حەمە سابیر، شەهێن جەمال، نەوژین حەسەن، وەلید عارف، فریاد خەلیل و کۆمەڵێك
ئەکتەری دیاری دیکە.
ئەم بەرهەمە کاری ئامادەکردن و دەرهێنانی لەلایەن مەریوان ئیبراهیمەوە بۆکراوە،
نەبەز حەمە شکور یاریدەدەری دەهێنەر، کاری وێنەگرینی کیمەرد عەباس کردوویەتی.
سەرجەم زنجیرەکانی درامای "خەندە" لە شاری سلێمانی و دەورووبەری
کراوە، لە شەوانی مانگی رەمەزاندا لە کاتژمێر ٦:٣٠ی ئێوارە نمایش دەکرێت.








