چەند ڕێگەیەک بۆ نەمانی هەستی خەواڵووی لە بەیانیاندا

AM:08:49:17/03/2022

4628 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لەو کەسانەی کاردەکەن لەگەڵ مامۆستا و خوێندکار لە بەیانیاندا هەست بە خەواڵووی دەکەن و ئارەزوو دەکەن لە جێگەی خەوەکەیان نەیەنە دەرەوە، هەر بۆیە پێویستە گرنگی بە کاتەکانی خەویان بدەن بۆ ئەوەی ئەرکەکانی رۆژیان کەمنەبێتەوە و تەواوی رۆژەکە هەست بە وزە بکەن.

ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە ١٠ ڕێنمایی کردووە بۆ ئەوەی لە بەیانیاندا هەست بە خەواڵووی نەکەن، ئەوانیش:

یەکەم: دڵنیابوون لە خەوی پێویست لە شەودا.

دووەم: دابەشکردنی کاتەکانی شەو بۆ ئەندامانی خێزان و ئەرکەکانی تر و خەوتن.

سێیەم: لە ڕۆژانی پشوودا شەوان لە هەمان کاتدا بخەوە و رۆژەکەی لەکاتی دیاریکراو لە خەو هەستە.

چوارەم: خۆت ماندوو مەكە لە پێناو خەوی شەو، واتە رۆژەکەی زۆر خۆت ماندوو مەکە بۆ ئەوەی شەوەکەی قەرەبووی بکەیتەوە.

شەشەم: خۆڕاهێنان لەسەر لەخەوهەڵسان لە یەک کاتی دیاریکراودا.

حەوتەم: خوی خواردنەوەی ماددە كهوولییەكان لە پێناو خەودا تەرک بکە.

هەشتەم: لەکاتی هەستکردن بە خەواڵووی لە شوێنی کاردا چالاكی جەستەیی بکە، وەک چوونە دەرەوە لە نوسینگەکەت یان هاتوچۆکردن بەسەر پلیکانەدا.

نۆیەم: لەو شوێنەی تێیدا کاردەکەیت ڕووناكیی زۆری لێبدات.

دەیەم: لەکاتی هەستکردن بە خەواڵووی پەرداخێک ئاو بخۆرەوە.

ئ.ل