شێف بوراک بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت

PM:09:24:04/08/2021

45232 جار خوێندراوەتەوە

شێف بوراک، شێفە تورکیە بەناوبانگەکە لەکاتی بەشداریکردن لە کوژاندانەوەی ئەو ئاگرە گەورەیەی لە تورکیا کەوتۆتەوە، بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە بریدار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لبنان٢٤"، شێف بوراک دوای بەشداریکردن لە کوژاندنەوەی ئاگرێک لە پارێزگای ئەنتاڵیا بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیەندرایە نەخۆشخانە و خرایە ژێر چاودێری پزیشکییەوە.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە شێف بوراک بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستی تێکچووە و دواتر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

لەلایەکی ترەوە بوراک لە هەژماری ئینستاگرامەکەی لەبارەی ئەو زنجیرە ئاگرەی وڵاتەکەی گرتۆتەوە وتی "من ئەوەی لە توانامدا بێت دەیکەم، هەمیشە بەردەوام دەبم."