هەموومان ئامانجێکمان
هەیە لە ژیاندا کە دەمانەوێت پێی بگەین، خاڵێكی سەرکەوتن هەیە کە دیاریمان کردووە
و خەونی پێوە دەبینین.
بۆ گەیشتن بە خاڵی سەرکەوتن
پێنج نهێنی هەیە کە دەبێت هەموو کەسێك بیگرنە بەر و جێبەجێی بکەن، جا ئامانجەکەیان
لە هەر بوارێکدا بێت، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤"دا باسکراوە،
بەم جۆرە:
١. ئارامگربە لەکاتی شکست
هێناندا
سەرکەوتنی ئاسان بوونی
نیە، بەبێ شکستیش سەرکەوتن بوونی نابێت، بۆیە ئەو کەسەی کە خۆڕاگر دەبێت لەکاتی
شکست هێناندا دەگات بە خاڵی سەرکەوتن.
٢. متمانەبەخۆبوون:
بۆئەوەی بە پلیکانەکانی
سەرکەوتندا سەربکەویت دەبێت متمانەبەخۆبوونت هەبێت، بڕوای تەواوت بە بیرکردنەوە و
بڕیارەکانت و هەنگاوەکانت هەبیت.
٣. وەرزشکردن بە بەردەوامی:
وەرزشکردن و پارێزگاریکردن
لە جوانی و ڕێکی جەستە رۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەمبەڵی و زیادبوونی
چالاکی جەستە و مێشك.
٤. رێزگرتن لە کەسانی دیکە:
ئەگەر ویستت رێزت لێبگیرێت
و پشتگیری بکرێت ئەوا دەبێت رێز لە راوبۆچوونی کەسانی دیکە و بیرۆکەکانیان وەربگرن.
٥. گەشتکردن:
گەشتکردن و کرانەوەی رێچکە
نوێیەکان و فێربوونی بەهرەی نوێ لەگەڵ زیادکردنی زانیاری گشتی و تێکەڵبوون بە کۆمەڵگەکانی
دیکە و فێربوون لێیانەوە یەکێکی دیکەیە لە نهێنییەکانی سەرکەوتن.