ساوەر دەکریت بەچەندە ڕەنگیک
لێ بنرێت و تام و
چێژێکی جیاوازی هەیە، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنی ساوەری زەرد ئاشکرادەکەین.
لاپەڕەی "خواردن
دروستکردن" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:
کەرەستەکان:
٣ پەرداخ ساوەر
لەگەڵ ٤ پەرداخ ئاو
رۆن بەپێی پێویست
کەوچیکی زەڵاتە خوێ
دەمە کەوچکی چا بیبە تون
دەمە کەوچکیکی چا زەردەچەوە
سنگی مریشک
پیاڵەیک شەعریە
لە مریشک دوو پارچە لە سنگەکەی کوڵێنرابێت
شیوازی ئامادەکردنی:
مریشکەکە شیدەکرێتەوە،
دادەنرێت.
لەناو مەنجەڵێکدا رۆن
بتوێنەرەوە ئینجا ساوەر و شەعرییەکەی تێبکە تا سووردەبێتەوە.
دواتر ئاو و خوێ و بەهارات
و بیبەرەکەی تێدەکرێت و سەری دادەخرێت تا دەکوڵێت.
دوای ئەوەی ئاوی تێدا
نامێنێت مریشکەکەی تێدەکرێت و سەری دادەخرێت تا ٢٠ خولەك.
ئینجا بەجیا کشمیش و
بادەمی بۆ سووردەکرێتەوە و لەکاتی پێشکەشکردندا دەکرێت بەسەریدا.