وێنە.. گەورەترین پشیلە لە جیهاندا

PM:10:08:31/01/2022

8364 جار خوێندراوەتەوە

گۆڤاری "دەیلی ستار" راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە تیایدا باس لە پشیلەیەک دەکات کە کێشی ١٢،٥ کیلۆگرامە و ناوی "کیڤر"ـە و بە گەورەترین پشیلە دادەنرێت لە جیهاندا، تا سێ بۆ چوار ساڵی دیکەش لە گەشەکردن بەردەوامە.

پشیلەی "ماین کون"

ئەم پشیلەیە لە رەچەڵەکی "مایین کون"ـە و ئەم جۆرە پشیلانە هەموویان قەبارەیان گەورەیە لەوانەیە قەبارەی ئاسایی بگاتە یەک مەتر، لەوانەیە ئەم پشیلەیە ئەو ژمارەیە تێپەڕێنیت و لەکاتی گەشەکردنی تەواوەتیدا ببێتە گەورەترین پشیلە.

خاوەنەکەی دوو ساڵ پێش ئێستا لە شارۆچکەیەک بە ناوی ستاری ئەوسکۆل لە وڵاتی روسیا ئەم پشیلەیەیەی کڕیوە.

خاوەنەکەی کە ناوی یولیایە دەڵێت " هەرکەسێک ئەم پشیلەیە دەبینێت وا دەزانێت سەگە نەک پشیلە"

هەرچەندە درێژی راستەقینەی نادیارە، بەڵام بەپێی وێنەکان دەردەکەوێت پشیلەی تری لەو جۆرە نەبێت و بەگەورەترین پشیلە مەزەندە دەکرێت.

یولیا هەروەها دەڵێت" ئەو تەنیا لە قەبارەدا گەشەی نەکردووە، بەڵکو زۆر زیرەکە و زۆر هێمانە دەجوڵێتەوە.

ر.ئ