وێنە.. کێشەیەکی گەورە لە مۆبایلی ئایفۆن ١٣ ئاشکرابوو

PM:05:32:25/01/2022

68612 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕێکی تایبەت بە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان کێشەیەکی گەورەی لە مۆبایلی ئایفۆن ١٣ دا ئاشکراکردووە، کە بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئەو جۆرە ئایفۆنەوە ئاماژەیان پێکردووە شاشەی مۆبایلەکانیان مۆر دەبێت و هیچ بەرنامەیەکی تێدا دیارنامێنێت.

ماڵپەڕی "gsmarena"ی تایبەت بە مۆبایلە زیرەکەکان رایگەیاندووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ریدیت هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن ١٣ ئاماژەیان بە بوونی گرفتێک کردووە لە مۆبایلەکانیان کە تەنیا گرفتەکە پەیوەندیی بەو جۆرە مۆبایلەوە هەیە و لە جۆرەکانی تردا بوونی نییە.

یەکێک لە بەکارهێنەرای ئەو ئامێرە ئاشکرایکردووە، کاتێک سیستمی "جی پی ئێس"ی کارپێکردووە، وەک خۆی کاری نەکردووە و بە تەواوی زانیارییەکانی نەداوە، لە دوای ئەوەش ڕەنگی شاشەکە گۆڕاوە بۆ مۆر.

یەکێکی تر لە بەکارهێنەرانی ئەو جۆرە ئایفۆنە رایگەیاندووە، پاتری ئایفۆن ١٣ بەشێوەیەکی ئاسایی کار ناکات، مۆبایلەکە جام دەبێت و دەگۆڕێت بۆ رەنگی مۆر.

ماڵپەڕی ریدیت روونیکردووەتەوە، هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن ١٣ هەوڵیانداوە مۆبایلەکانیان لە ڕێگەی کۆمپانیای ئەپڵەوە بگۆڕنەوە، بەڵام بەبیانووی ئەوەی ئامێرەکە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە کۆمپانیاکە مۆبایلەکانی نەگۆڕیوەتەوە.

مشكلة اللون الوردي في آيفون 13 فقط.

ئ.ل