قەرەخەرمان یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییە بەتام و چێژەکان کە بە ئاسانی
ئامادە دەکرێت و جگە لە تامەکە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
بەگوێرەی لاپەڕەی "خواردن دروستکردن" لە فەیسبووك بەم شێوازە
ئاماژە بە دروستکردنەکەی کراوە:
پێداویستییەکان:
۳٥۰ گرام گۆشت
کەوچکێکی بچوک خوێ
یەك کوپ قەرەخەرمان
پێنج کوپ ئاو
یەک پیاز
سەرەکەوچکێکی بچوک هێل و کەمێک دارچینی هاڕاو
دوو کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون
سەرەکەوچکێکی بچوک ئاڵەتی رەش
چۆنێتی ئامادەکردنی:
زەیتەکە و پیازەکە بکەرەمەنجەڵێکی مامناوەندەوە.
دواتر گۆشتەکەی تێبکە، پێکەوە سوری بکەرەوە، لە هەنگاوی سێیەمدا خوێ و ئاڵەتی
رەش و دارچینی و هێلەکەی تێبکە.
پاشان قەرەخەرمان و ئاوەکەی تێبکە، وازیلیبهێنە تادێتە قوڵپ، دواتر ئاگرەکەی
هێواش بکەرەوە و بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٥٠ خولەک وازیلیبهێنە، پێشکەشی بکە.
بێگومان دەکرێت گۆشتەکەی بۆ بکوڵێنیت پێشتر بەگوێرەی خواست.
ر.ئ