لەبارەی بڕینی ئەندامی نێرینەی پیاوێک لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە پۆلیس روونکردنەوە دەدات

PM:04:49:28/07/2021

6804 جار خوێندراوەتەوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بابەتێک وروژێنراوە لەسەر ئەوەی لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک پیاوێک ئەندامی نێرینەی لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە بڕاوەتەوە و لەسەر ئەوە ئێن ئاڕ تی بەدواداچوونی کردووە و راستییەکەی ئاشکراکردووە.


بۆ پشتڕاستکردنەوەی بابەتەکە، ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە پۆلیسی کەرکوکەوە کرد و رایگەیاند، هیچ حاڵەتێکی لەوجۆرە نەهاتووەتە لایان و ئاگاداری بابەتی لەوجۆرە نین.

هاوکات، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەرکوکیش ئەوەی بە ئێن ئاڕ تی وت، "هیچ حاڵەتێکی بڕینی ئەندامی نێرینەی پیاو نەهاتووەتە لایان."