ماوەی ١١ ساڵە راهێنەرێکی لابردنی خەم و خەفەت، بەرێگەدان بەخەلک بە لێدانی بەبۆکس
پارە پەیدا دەکات.
بەپێی
ماڵپەڕی"ئۆدیتی سێنتراڵ" چیرۆکی ئەم پیاوە بەو جۆرەیە:
ئەم پیاوە ناوی
"حەسان رەزایە" و خەڵکی تورکیایە وەک کیسەی بۆکزلێدان کار دەکات لەساڵی
٢٠١٠ وە و رێگە بەخەڵک دەدات لییبدەن، ئەمەش ئیلهامی لەفیلمێکەوە بۆ هات بەناوت "Sark Bulbulu” کە تیادا پاڵەوانەکە بەخواستی
خۆی رێگە بە خەڵک دەدات لێی بدەن.
بۆی دەرکەوت هەندێ کەس
بەمەشقکردن یان خەوتن خەم و خەفەت دەردەکەن، بەڵام هەندێکی دیکە لەڕێگەی شت شکاندن
وبۆکز لێدان لەشتەوە تووڕەییەکەیان بەتاڵ دەکەنەوە.
بۆیە دەستی کرد بەم بیزنزە دەگمەنە، لەبەرامبەری پارەدا ڕێگە دەدات خەڵک بە
دەستکێشی بۆکسێن بەر بۆکسی بدەن و تووڕەیی خۆیان بەتاڵ بکەنەوە.
ئەم پیاوە رایگەیاند" زۆربەی کڕیارەکانم بەدەست خەمۆکی و دڵەڕاوکێوە
دەناڵێنن، زۆر حەز دەکەم چارەسەری خەڵک بکەم کە لەو بارودۆخەدان و هیوام وایە دەستکێشەکانم
بدەمە نەوە لاوەکانی دوای خۆم"
یەکێک لە شتە پرۆفیشانڵییەکانی
ئەم پیاوە ئەوەیە کە لێدانەکان بە کێشەی کەسی وەرناگرێت و دەزانێت خەڵک تەنیا
دەیانەوێت بەلێدانی ئەم خۆیان بەتاڵ بکەنەوە.
بەگوێرەی قسەی خۆی
لە٪٧٠ ی کڕیارەکان ئافرەتن و هێزیان وەک هەرزەکارێکی ١٢ بۆ ١٤ ساڵ وایە، بۆیە زۆر
خەمی نییە ئازاری وای پێناگات و هەمیشە جلی تایبەت بە پاراستنی جەستەی دەپۆشێت بۆ
دوورکەوتنەوە لە پێکان.
ر.ئ
