خانمە ئەکتەری دیاری
ئێران و ئەکتەری سەرەکی درامای "باوک"، لەدوای جێهێشتنی وڵاتەکەی و بۆ
یەکەمجار لە کارێکی نوێدا بەبێ سەرپۆشەکەی دەردەکەوێتەوە.
ریحانە لە هەژماری
ئینستاگرامەکەی بە کارە نوێیەکەی کردووە و پۆستەری ئەو کارەی بڵاوکردووەتەوە،
تێیدا بە شێوەیەکی جیاواز کە دوورە لە دابونەریتی وڵاتەکەی دەرکەوتووە.
فیلمەکەی ریحانە بە
ستایکی تورکی و ئێرانییە و لەلایەن ئەکتەران و دەرهێنەرانی هەردوو وڵاتەوە
بەرهەمهێنراوە، فیلمەکە بە ناوی "اخرین نیگاە- دواین نیگا"وەیە، کە بە
یەکەم فیلمی ئەو خانمە دادەنرێت بەبێ سەرپۆش و جلی نیمچە رووتەوە دەربکەوێت.
ریحانە پارسای تەمەن ٢٧ ساڵ، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی
ئێران و زیاتر لە زنجیرە درامای "باوک"دا ناسرا، ئێرانی جێهێشتووە و لە
وڵاتی تورکیا دەژی، دوای جێهێشتنی وڵاتەکەی لەچکەکەی لابردووە، بەهۆیەوە زنجیرە
دراماکەش لەو وڵاتەدا قەدەغەکراوە.


ئ.ل