چۆن بەئاسانترین ڕێگە پەڵەی ڕەشی بن باڵ لادەبرێت؟

PM:09:42:07/12/2021

32164 جار خوێندراوەتەوە

ڕەشی بن باڵ یەکێکە لە حاڵەتەکانی توشی پیست دەبێت بەهۆی حاڵەتێکی پێستەوەیە بە "acanthosis nigricans " ناسراوە، پێستەکە ئەستور و ڕەش دەکاتەوە.

هەرچۆنێک بێت، ئەم حاڵەتە دەکرێت زۆر ئابڕووبەر بێت ئەگەر ویستت جلێکی بێ قۆڵ لەبەر بکەیت لەڕۆژێکی خۆردا.

بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەین ئەوا ماڵپەڕی"برایت سایت" چەند چارەسەرێکی بۆ هێناویت کە لەڕێگەی چەند بەرهەمێکەوە دەتوانیت خۆتی لێ ڕزگار بکەیت.

 سرکەی سێو + سۆدەی هەویر

پێویستیەکان:

دوو کەوچکی چا سرکەی سێو

دوو کەوچک سۆدەی هەوێر:

هەردووکیان تێکەڵ بکە ، بیدە لەوشێنەکە کە ڕەشبۆتەوە و بهێڵە وشکببێتەوە بۆ چەند خولەکێک و بەهێواشی بە ئاوی سارد بیشۆ وشکی بکەرەوە.

ئەم کردارەش بۆ ماوەی سێ جار لە هەفتەیەکدا دووبارە دەکرێتەوە.

گوڵاو+ سۆدەی هەویر

سۆدەی هەویرەکە و گوڵاوەکە تێکەڵ بکەو بۆماوەی ١٠ خولەک بیدە لە بنباڵ. دوای ١٠ خولەک، بە ئاوی سارد بیشۆ و وشکی بکەرەوە.

ئەمەش لە هەفتەیەکدا دوو جار دووبارەی بکەرەوە.

شیر+ زەردەچەوە+ هەنگوین

یەک کەوچک لە هەرسێکیان بەسە.

هەموویان تێکەڵ بکە وبهێڵە وشک ببێتەوە و پاشان بیشۆ.

سێ جار لە هەفتەیەکدا دووبارەی بکەرەوە.

شەکری بۆر+ زەیتی زەیتوون

سێ کەوچک لە شەکری بۆر

دوو کەوچک لە زەیتی زەیتوون

بەباشی پێکهاتەکان تێكەڵ بکە، بۆماوەی دوو خولەک لە بنباڵی بدە و بۆ پێنج خولەک وازی لێبێنە، پاش ئەوە بنباڵ بە ئاوی گەرم پاك بکرەوە و پەڕۆیەکی نەرم بەکاربێنە بۆ وشک کردنەوەی.

هەفتەی دوو جار تاقی بکرەوە.

رۆن بادەم

چەند دڵۆپیک دەکرێ لە شوێنەکە و بۆ ماوەیهەشت بۆ ١٠ خولەک شوێنکە مەساج پێدەکریت.

ئەمە هەموو ڕۆژێک دەتوانیت دووبارەی بکەیتەوە.

پەتاتە

یەک پەتاتەی بچوووک بهێنە، بیوشە تاوەک ئاوەکەی لێ دێتە دەرەوە پاشان بیدە لە ژێرباڵت، بۆماوەی ١٥ خولەک جێی بێڵەو بە ئاوی سارد بیشۆ.
ر.ئ