لەوڵاتێک بەهۆکارێکی سەیر هێرۆین دەدرێتە سەگە بێلانەکان

PM:08:29:07/12/2021

10556 جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێکە میدیا جیهانیەکان سەرقاڵی رووماڵکردنی دیاردەیەکی سەیروسەمەرەن لە ئەڤغانستان کە تییادا هێرۆین دەدرێت بە سەگەکە بێلانەکان.

ڕۆژنامەی "دەیڵی مەیڵی" بەریتانی ڕاپۆرتێکی دوورودرێژی لەسەر ئەم دیاردە سەیرو سەمەرەیە کردووە و بەم جۆرە باسی دەکات:

شتێکی باو نییە پیاوان ببینیت لە ئەڤغانستان هێرۆین بەکاربهێنن، بەڵام لەوە سەیرتر ئەوەیە لە ناوەچەیەکدا کۆدەبنەوە و هێرۆین بدەنە سەگەکانی سەرجادە پێش ئەوەی خۆیان بەکاریبهێنن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بە پیاوێکدا بەناوی "ئەحمەد" بۆ چەندین ساڵە هێرۆین دەکێشێت، بتڵی ئاو کۆدەکاتەوە، لەرێگەیەوە دوکەڵی هێرۆینەکە دەکات بەلووتی سەگەکاندا و فووی پیادەکات، پاش ئەو سەگەکە چاوەکانی دەکاتەوە و چالاک دەبێت.

یەکێک لەپیاوە بێ لانەکان بۆ رۆژنامەکەی روونکردەوە" ئێمە بۆیە هێرۆین دەدەینە سەگەکان بۆ ئەوەی هەموو شەوێک سەگەکان بگەڕێنەوە و گەرمیمان پێبخەشن و لە سەرمای شەوان رزگارمان بکەن.

بۆیە ئەم مادە بێهۆشکەرە بەنرخە دەدەین بە سەگان چونکە گەرمیمان دەدەنێ لە مانگە ساردەکانی ئەڤغانستاندا.

رۆژنامەی "دەیڵی مەیڵ" باسی ئەوەشی کرد سەگەکان بەهەمان شێوەی مرۆڤ بە تووشی ئالوودەیی دەبن بە مادەهۆشبەرەکانەوە.

ر.ئ