نانی بەیانی بە
گرنگترین ژەم دادەنرێت، لەبەر ئەوە زۆربەی پزیشکەکان پێشنیار دەکەن لە خواردنی
شۆفان، بەوەی دەتوانێت مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ کەم بکاتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی"
برایت ساید" لەبەر ئەمانە دەبێت شۆفان بکرێت بە هاوڕێی ڕۆژانەت:
پێستێکی باشتر
دەبێت:
شۆفان زۆر باشە
بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی هەڵئاوساوی،
هەروەها تەندروستەکی باش دەداتە پێست.
بەهۆی بوونی ڤیتامین، مادەی کانزایی پیویست وەک
زینک یارمەتی پاکردنەوەی پێست دەدات و مادە ژەهراوی و زیانبەخشەکان دەکوژێت،
ئاسنیش تیایدا بەیەکێک لە پێکهاتە گرنگەکان دادەنرێت بۆ وەرگرتنی مادەی خۆراکی و
شێداری لە خانەکانی پێستدا.
مەنگەنیس
هەڵئاوسان و سووربوونە ناهێڵێت ویارمەتی زوو سارێژبوونەوەی برین و سووتاوی و پێکان
دەدات.
ماسولکەکان
پرۆتینی زۆرتریان دەستەکەوێت:
یەک ژەم یاخود
هەشت کەوچک چێشت لە شۆفان دەتوانێت ٪١٥ پڕۆتینی
پێشنیارکراو ڕۆژانە بدات بە جەستە.
بیڕی ڤیتامین E و دژە ئۆکسان و گلوتامین، ئەمانە یارمەتی دروستبوونی ڕیشاڵی
ماسولکەکان زووتر دەدەن.
ڕێژەیەکی زۆر
دژە ئۆکسانی تێدایە:
شۆفان برێکی
زۆر دژە ئۆکسانی تێدایە و یارمەتی دژی خوران ، هەڵئاوسانو پەستانی خوێن دەدات.
beta-glucan تێدایە پەستانی
خۆێن کەم دەکاتەوە.
پڕ وزە و
توانات دەکات:
شۆفان بە
کارۆهایدرات دەوڵەمەندە و وزەی زیاتر دەدات بە جەستەت.
پێشنیار دەکرێت تۆزێک بە وشکی بخورێت بۆ ئەوەی
سک پر بکات و لە ویستنی خواردنی دیکە بەدوورت بخاتەوە.
کێشت
دادەبەزێنێت:
خواردنی
ڕۆژانەی شۆفان یارمەتی چوستی و چالاکی
دەدات ئەمەش سوودی بۆ کێش دابەزین هەیە. ژەمی بەیانیان ئەگەر خواردنە سەرەکیەکەی
شۆفان بێت یارمەتی دەدات بری کالۆری هاوسەنگ دەست بکەوێت.
کاربۆهایدرایتی
خاوتیایدا ڕێگەمان پێدەدات حەزی خواردنمان
ڕێک بخەین و ڕێژەی شەکریش لە خوێندا ئاسایی دەکاتەوە.
مادە
خۆراکیەکان تیایدا نەک تەنیا چووستیمان باش دەکات بەڵکو کەڵەکەبوونی چەوری و مادە
ژەهراویەکانیش دوور دەخاتەوە و ڕێگەمان لێدەگرێت لە زیاد خواردن.
کۆریسترۆڵ
دادەبەزێنێت:
شۆفان
ڕیشاڵیەکی تێدایە بە beta-glucan ناسراوە، یارمەتی دابەزینی کۆریسترۆڵی لەش دەدات.