ڤیدۆ.. شێف نوسرەت بۆ یەکەم جار قسە بۆ هەوادارەکانی دەکات

PM:08:46:13/11/2021

10416 جار خوێندراوەتەوە

نوسرەت کۆکچی شێفی بەناوبانگی تورکی لە کورتە ڤیدۆیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەردەکەوێت، یەکەمجارە بۆ هەوادارەکانی دەدوێ و باسی ڕێستۆرانتە تازەکەی دەکات لەشاری لەندەن.

هەرگیز گوێت لە نوسرەت شێفی بەناوبانگی تورکی بووە قسە بکات؟ نەخێر هیچمان گوێمان لێ نەبووە، بەڵام لەم گرتە ڤیدیۆیەدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنیستاگرام بلاوی کردۆتەوە، تیایدا وەڵامی هەندێ پرسیاری هەوادارانی دەداتەوە.

نوسرەت گۆکچی، لە گرەتەیەکی ڤیدۆیدا هەوادارەکانی تووشی شۆک دەکات کە تیادا وەڵامی هەندێک لە پرسیارەکانی هەوادارەکانی دەداتەوە لە شاری لەندەن و باسی ئەو شوێنە دەکات.

لە ڤیدیۆیەکدا نوسرەت دەڵێت " بۆستن، بۆستن، دەمەوێت شتێک دەرباری لەندەن بڵێم"

شێفە بەناوبانگەکە لە وڵاتی بەریتانیا چێشتاخنەیەکی تازەی کردۆتەوە و لەسەر ئەمە دەڵێت" لەندن خەونی منە، رۆژێک لە ڕۆژان، رۆژی دوای ئەوە، هەموو رۆژێک، هەموو کات، لەندەنم خۆش ئەوێت و لەندەن جیاوازە"

یەکێک پرسیاری لێکرد دەرابری زمانی ئینگلیزیەکەی و لە وەڵامدا وتی " ئینگلیزیەکەم نزیکە لە بەریتانیەوە.

لاسایی " بەریتانیەکانی کردەوەوە وتی " هیوادارم لە لەندەن بتانبینم"

یەکێک لە کۆمینتدا نووسیبووی بۆی" ئەمە سەرەتایە گوێم لە دەنگی بێت"