ڤیدیۆ.. ئەو کوڕەی لە کەربەلا عەزی بوکێنی پۆشیبوو سزادرا

PM:10:13:11/11/2021

4560 جار خوێندراوەتەوە

لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆی کورێکی گەنج بڵاوکراوەتەوە کە عەزی بوکێنی پۆشیوە و خەڵکێکی زۆر لە چواردەوری کۆبوونەتەوە، بەهۆیەوە کاردانەوەی خەڵکی لێکەوتەوە، دادگای کەربەلا سزایی سێ مانگ بەندکردنی بۆ کورەکە دەرکردووە.

ئەو گەنجە لە شەقامی سەناتر لە ناوەڕاستی کەربەلا بە عەزی بوکێنییەوە دەرکەوتووە، ڤیدیۆی ئەو دیمەنەش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە و رەخنەی توندیان لەو گەنجە گرتووە و بە ئاهەنگی هاورەگەزخوازەکان ناوبراوە.

بەوهۆیەوە پۆلیسی کەربەلا کورەکەیان دەستگیرکردووە و ئاشکرایانکردووە، ئەو گەنجە لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا هاتووەتە دەرەوە و لەسەر ماتۆڕێک بووە و گەنجێکی تری لەگەڵدا بووە، ئەم کارەیان زیاتر بۆ خۆشی کردووە.

پێشتر دەزگا ئەمنییەکانی کەربەلا ئەوەیان خستبووە ڕوو، هیچ دەقێکی یاسایی نییە بتوانێت سزایی ئەو گەنجە بدات، بەڵام بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان دادگای کەربەلا ئەو گەنجەی بە سێ مانگ زیندانیکردن سزاداوە.

عەباس برای ئەو گەنجەی عەزییەکەی پۆشیبوو بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، دیمەنێکی پێکەنیناوی سادەیان کردووە و لەو کاتەی لە شاقمێکی کەربەلا دەسوڕانەوە پۆلیسی هاتوچۆ رایگرتوون، رونیکردەوە "یەکێک پێی وتوون هاوسەرگیریی هاورەگەزخوازەکانە هەر ئەمەش ئەو کێشەیەی گەورە کردووە، بۆیە سکاڵای یاسایی دژی ئەو کەسانە بەرز دەکەینەوە کە ئەو دەنگۆ ناراستانەیان بڵاوکردووەتەوە، ئێمە بەهۆی ئەو قسانەوە توشی کێشە بووین و ئێستادا سێ کەسمان دەستگیرکراون".

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت "باوکمیان بانگی بنکەی پۆلیس کردووە و ئێستا ئەویش لەلای ئەوان دەستگیرکراوە، ئەوەی لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان و هەندێک پەیج بڵاوکراوەتەوە ناراستە و شەرمە بۆ ئەو کەسانە قسەی لە جۆرەیان بڵاوکردووەتەوە، ئەوەی کراوە تەنیا دیمەنێکی کۆمیدی بووە و بۆخۆشی بووە".

ئ.ل