پیاوێک لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە بەهۆی ئەوەی لە وێنەکانی فەیسبووکەکەی ناچێت

PM:04:43:29/10/2021

5244 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی میسری داوای جیابوونەوەی تۆمارکرد لە دادگدا، بە هۆی ئەوەی ژنەکەی لەو وێنانە ناچێت کە پێشتر بینیویەتی.

پیاوێکی وتوویەتی، "لە یەکەم رۆژی هاوسەرگیرییەکەمانەوە، هەموو رۆژێك پێش ئەو لە خەو هەڵدەستم و سەیری دەکەم پێش ئەوەی شێوەی خۆی بە ماکیاژ بگۆڕێت، من پێشتر لەڕێگەی وێنەی فەیسبووکەوە بینیومە و دواتر بۆم دەرکەوتووە کە شێوەی راستەقینەی بەتەواوی لە وێنەکانی جیاوازن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بە ماکیاژ و فیلتەر تەواوی شێوەی خۆی گۆڕیوە".

لەبارەی رۆژەکانی سەرەتای هاوسەرگیرییەکەیانەوە وتوویەتی، چەند رۆژێکی سەیر ژیاوم لەگەڵیدا، لە شەوی هاوسەرگیرییەکەماندا کە بینیم بە تەواوەتی کەسێکی تربوو جیاوازبوو لەوەی من بە وێنە بینیبووم و مارەم کرد، هەروەها بەیانیان دەیبینم بەر لەوەی فریا بکەوێت روخساری جوان بکات و قژی رێكبخات، بۆیە وا هەست دەکەم هەڵخەڵەتێنراوم و دەمەوێت بە هەر جۆرێك بێت جیاببمەوە لێی"

لەو رۆژەشدا کە بڕیاری جیابوونەوەی داوە ئەوەی روونکردووەتەوە، "هاوسەرگیرییەکەمان تەنها یەك مانگی خایاندووە و نەمتوانیوە بەردەوام بم لە ژیان لەگەڵیدا چونکە هاوسەرەکەم چەندین جۆری جیاوازی ماکیاژ بەکاردەهێنێت بۆئەوەی شێوەی روخساری بگۆڕێت و هەڵمبخڵەتێبێت".

ئاماژەی بەوەشداوە کە پیاوەکە ویستوویەتی خۆی هەڵبخڵەتێنێت و موجامەلەی بکات و پێی رازی ببێت، بەڵام کە ئەو جیاوازییە گەورەیە دەبینێت لە نێوان شێوەی راستەقینەی لەگەڵ وێنەکانی پێشووتری زیاتر سووردەبێت لەسەر جیابوونەوەکە.

بەڵام بەهۆی ئەوەی ژنەکە رازی نەبووە جیاببێتەوە، پیاوەکە ناچاربووە بچێتە دادگای خێزان و سکاڵای تۆمارکردووە بۆئەوەی لە هاوسەرەکەی جیاببێتەوە و تاوەکو ئێستاش کەیسەکەیان لە چاوەڕوانی بڕیاری دادگادایە.