فێستیڤاڵی هامبۆرگ بە فیلمی ئەزموون دەستیپێکرد

PM:09:02:28/10/2021

1628 جار خوێندراوەتەوە

دوانزەهەمین ڤیستیڤاڵی فیلمی کوردی هامبۆرگ بە فیلمی ئەزموون دەستی پێکرد و تەواوی فێستیڤاڵەکە شەش رۆژ دەخایەنێت.

میدیای فێستیڤاڵەکە رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر ٦:٠٠ی سەر لە ئێوارە، بە دەنگی هونەرمەندی کورد پەروین چەکار وموزیک ژەن ئارتەن تەکین یەکەم رۆژی فێستیڤاڵەکە دەستی پێکردووە، یەکەم فیلمیش کە نمایش دەکرێت فیلمی ئەزموونە کە لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد شەوکەت ئەمین کۆرکییە.

ئاماژە بەوەشدراوە، بۆ ئەمساڵی ڤێستیڤاڵ چوار فیلمی درێژ لەگەڵ٢٣ کورتە فیلم و شەش فیلمی دیکۆمێنتار و لەگەڵ چوار فیلم بۆمنداڵان بەشداری ڤیستیڤاڵەکە دەبن.

دواتر دوو پانێڵ لەسەر سینەمای کوردی سازدەکرێن، کە یەکێك لەو پانێڵانە چوار میوان لە باشور و ڕۆژهەڵات و باکور و ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەشداری دەکەن.