ئەمڕۆ ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، کۆمپانیای جێب لە
ئەمریکا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئۆتۆمبێلکی نوێی نمایشکرد و ئیستا لە بازارەکانی جیهان
بەردەستە و لە هەرێمی کوردستانیش کۆمپانیای هارلێم بریکاری سەرەکی جێب لە مەراسیمێکدا
ئۆتۆمبێلەکانی نمایشکرد.
وتەبێژی کۆمپانیا هارلێم بریکاری جێب "ئەحمەد
سەڵاحەدین" رایگەیاند، ئێستا ئۆتۆمبێلەکان لە هەرێمی کوردستان هەیە و وەک بریکاری
سەرەکی پێشوازی لە کڕیاران دەکرێت، ئۆتۆمبێلیە نوێکەی جێب بە نوێترین شێوازی دەرەکی
و بزوێنەری سەردەمیانە دروستکراوە.
وتەبێژی کۆمپانیای هارلێم وتیشی "دەمانەوێت
لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش پەرەی زیاتر بە ناساندنی بەرهەمەکانی جێب بدەین و
راستەوخۆ لەگەڵ دەرچوونی براندی نوێمان بیگەیەنینە دەست کڕیارامان لێرە."
یەکەم ئۆتۆمبێلی جێب شیرۆکی ساڵی ١٩٨٤ بەرهەمهێندرا
و خرایە بازاڕەکانی ئەمریکاوە و دواتر لە ساڵی ١٩٩٢ جێب گراند شیرۆکی بەرهەمهێندراوە.