کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکات

PM:02:55:14/11/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور و رۆژئاوای هەرێم نمەباران دەست پێدەکات پاشان رێژەی دابارین زیاد دەکات، پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە، سبەینێ بارانی تەواو دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری دەرکەوتنی کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە، لە ئێوارەدا سەرەتا نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور و رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان رێژەی دابارین زیاد دەکات و کاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم.

وتیشی، پلەی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەینێ دەڵێت، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت و هەندێک کات لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان کەمێک بەفربارنن هەبێت و پلەی گەرماش چوار بۆ شەش پلە نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٢٢ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٩ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٠ پلەی سیلیزی

زاخۆ:٢٢پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٢٤ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٠ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١١ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٢٤ پلەی سیلیزی