لە مامۆستای کیمیاوە بوو بە دەوڵەمەندترین ژن

PM:08:06:11/11/2025

1448 جار خوێندراوەتەوە

ژۆنگ هویجوان وەک مامۆستای کیمیا دەستی بە کارەکانی کردووە، دواتر بوو بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین کەسەکانی چین.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "lebanon24"، ژۆنگ هویجوان سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دەرمانی هانسۆ، سامانەکەی بۆ ١٩.٧ ملیار دۆلار بەرزبووەوە (نزیکەی دوو لەسەر سێی سامانی پێشووی)، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە پلەی ١٦ی لە نێوان دەوڵەمەندترین کەسانی چیندا هەبێت.

ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نزیکەی ٧٠%ی پشکەکانی کۆمپانیاکەیەتی کە لە هۆنگ کۆنگدایە، بووەتە هۆی چەسپاندنى پێگەی ئەو وەک دەوڵەمەندترین ژنى خۆدروستکەر و کەسایەتییەکى پێشەنگ.

ژۆنگ لە ساڵی ١٩٨٢ وەک مامۆستای کیمیا دەستی بە کارەکانی کردووە، دواتر لە دەسەڵاتی ڕێکخستنی دەرمانی پارێزگای جیانگسو کاری کردووە پێش ئەوەی کۆمپانیای هانسۆ دەرمانسازی بخاتە بازاڕەوە، بە پشتیوانی وەبەرهێنەر چێن جاندا کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠١٩دا کەوتە بازاڕەوە و یەک ملیار دۆلاری کۆکردەوە.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا گرێبەستێکی ١.٥ ملیار دۆلاری لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆش واژۆکرد بۆ پەرەپێدانی دەرمانی شێرپەنجەی قۆڵۆن.

لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە هانسۆ شەش گرێبەستی مۆڵەتپێدانی کردووە، پێنجیان لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی وەک مێرک، گلاکسۆسمیت کلاین، و ڕیجینێرۆن، کە گرنگی بە شێرپەنجە و قەڵەوی و سیستمی بەرگری دەدات.

لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا، فرۆش بە ڕێژەی ١٤% زیادیکردووە بۆ ٧.٤ ملیار یوان (نزیکەی یەک ملیار دۆلار)، قازانجیش بە ڕێژەی ١٥% بەرزبووەتەوە، دەرمانی شێرپەنجەی ئەو کۆمپانیایە بەناوی ئەمیلی بەردەوامە لە کێبڕکێ لەگەڵ بەرهەمە جیهانییەکان.

جێگەی باسە سەرەڕای ئاستەنگییەکان چۆنگ بەردەوامە لە پێشکەوتن، پشت بە گرێبەستە ستراتیژییەکان و داهێنان دەبەستێت.