بروس لی ئەڤغانستان توشی کێشە بووە

PM:06:45:11/10/2021

4012 جار خوێندراوەتەوە

عباس عەلی زادە، ئەکتەری هونەری جەنگی ئەفغانی و ناسراو بە "بڕوس لی ئەفغانستان" لە ترسی تاڵیبان خۆی شاردووەتەوە و ناتوانێت بۆ دوو رۆژ لەسەریەک لە یەک شوێندا بمێنێتەوە و بەبەردەوامی ناچارە شوێنەکەی بگۆڕێت.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لە زاری عەباس عەلی زادەوە بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی لە راهێنانێکی وەرزشیدا هاوڕێیەکی کوشتووە لە ترسی بزوتنەوەی تاڵیبان خۆی شاردووەتەوە.

ئەو ئەکتەرە ئەفغانیە ئاماژەی بەوەداوە، خەون بەوەوە دەبینێت لە بەریتانیا نیشتەجێبێت و هاوشێوەی "بڕوس لی" سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمی ئاکشن بێت، دەشڵێت، "دەمەوێت وڵات بەجێبهێڵم و لەگەڵ منداڵەکانم و چوار براکەم لە بەریتانیا بژین".

لەلایەن خۆیەوە، مهتاب عەزیز پارێزەری عەباس عەلی زادە، لە بەریتانیا بە رۆژنامەی زە سەنی راگەیاندووە، ئەو ئەکتەرە بەریتانییە لە چوار فیلمی هونەری جەنگیدا بەشداری کردووە، جگە لەوەی لە فیلمێکی هۆلیودیشدا بەشداری کردووە.

مهتاب عەزیز، باسی لەوەشکردووە، ناتوانرێت پێشبینی ئەوە بکرێت تاڵیبان چ جۆرە رەفتارێک دەکات، چونکە دەتوانن بە ئاسانی بیکوژن.

دەشڵێت، "عەباس عەلی زادە جەنگاوەرێک و یاریزانێکی بەتوانای هونەری بۆکسینگ و خاوەن توانایەکی باشە لە هونەری بەرگریکردندا. شایستەی ئەوەیە ببێتە بڕوس لی داهاتوو، لەو بڕوایەدام ئەگەر هەلێکی باشی بۆ بڕەخسێت بتوانێت پشتیوانێکی باشی هونەری سینەمایی بێت لە بەریتانیا".