توێژینەوە
نوێیەکان ئاشکرایان کردووە کە خواردنی یەک هەنار لە رۆژێکدا بەشێوەیەکی بەرچاو تەندروستی
باشتر دەکات.
بەپێی ڕۆژنامەی " Times of India"
هەنار دەوڵەمەندە
بە دژە ئۆکسێنەر و ڕیشاڵ و ڤیتامینە گرنگەکان و خواردنی بە بەردەوامی چەندین سوودی
تەندروستی هەیە، کە بریتین لە:
١. باشترکردنی
تەندروستی دڵ.
٢. یارمەتی دابەزاندنی
پەستانی خوێن دەدات.
٣. ڕێگری لە
دروستبوونی چەوری ناتەندروست لە خوێنبەرەکاندا دەکات.
٤. کۆنتڕۆڵ
کردنی ئاستی کۆلیسترۆڵ.
٥. زیادکردنی
دروستبوونی کۆلاجین.
٦. بیرەوەری
باشتر دەکات.
٧. باشترکردنی
کرداری هەرسکردن.
٨. ڕێگریکردن یان
کۆنترۆڵکردنی شێرپەنجە.