کۆمەڵێک تەواوکەری خۆراکی کە ڕێگری لە تەنکبوونەوەی قژ دەکەن

AM:09:16:18/06/2025

8852 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک هانا بۆ بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکانی تایبەت بە قژ دەبەن، بەتایبەت ئەوانەی بەدەست تەنکبوونەوەی قژ و هەڵوەرینی قژەوە دەناڵێنن، هۆکاری ئەو گرفتانەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمی هەندێک ڤیتامین و ماددەی خۆراکی لە جەستەدا.

بەپێی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی"altibbi"، کۆمەڵێک تەواوکەری خۆراکی ئاشکراکردووە کە سوودیان بۆ تەنکبوونەوەی قژ هەیە، بەم جۆرە:

١. ڤیتامینA:

ڤیتامینAکار لەسەر گەشەی خانەکانی جەستە دەکات، لەوانەش گەشەی قژ، هەروەها یەکێکە لەو ماددە خۆراکییانەی کە یارمەتی گەشەی شانەکان دەدات، هەروەها کار لەسەر دەردانی چەوری یان خانە چەوریەکان دەکات، پێستی سەر شێدار دەکات و تەندروستی قژ بەرەوپێش دەبەن، بە وریاییەوە زۆر بەکاری نەهێنیت خواردنی دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ

٢. بایۆتین:

بایۆتین باشترین تەواوکەری خۆراکە بۆ درێژکردنەوەی قژ، بەو پێیەی یارمەتی گەشەی قژ دەدات، هەروەها بڕی گونجاوی خواردنی رۆژانە لە نێوان سێ بۆ پێنج ملیگرامە، چونکە زیادەڕۆیی لە خواردنی دەبێتە هۆی میزکردنی زۆر، هەروەها دەتوانرێت لە ژەمەکەدا جێگیر بکرێت لە ڕێگەی خواردنی زەردێنەی هێلکە و پەتاتە و دانەوێڵە خۆراکی تەواو و ماسی و برۆکلی و گوێز و گۆشت.

٣. زینک:

شەش تەواوەکەری خۆراکی بۆ راگرتنی تەندروستی قژت

زینک رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە گەشەکردنی شانەکانی قژ و چاککردنەوەی زیانەکانی قژ، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ دەردانی خانە چەوریەکان کە تەندروستی تاڵەکانی قژ بەرەوپێش دەبەن، هەروەها زیادەڕۆیی لە خواردنی کە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، زینک لە هەندێک خۆراکدا هەیە وەکو و سپێناخ و نیسک.

٤.ئاسن:

کەمی ئاسن لە جەستەدا دەبێتە هۆی کەمخوێنی، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی هەڵوەرینی قژ بەتایبەت بۆ خانمان، بۆیە دەتوانرێت قەرەبووی کەمی ئاسن بکرێتەوە بە خواردنی تەواوکەرە خۆراکییەکان کە ئەم توخمەیان تێدایە، یان خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ئاسنیان تێدایە وەک گۆشتی سوور، سەوزەی گەڵادار و سپێناخ و فاسۆلیا و نیسک.

٥. ڤیتامینC:

ڤیتامینCرێژەیەکی دەوڵەمەندی دژە ئۆکسانی تێدایە، کە بەرگری لە تیشکە زیانبەخشەکان دەکات، کە دەبنە هۆی گەشەنەکردنی قژ و زوو سپیبوونی، هەروەها ئەم ڤیتامینە یارمەتیدەرە بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین و پرۆتین، کە پێکهاتەی سەرەکی قژن.

٦. ڤیتامینE:

ڤیتامینEدەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، لە توێژینەوەیەکدا سەلماندویانە کە خواردنی تەواوکەرە خۆراکیەکان کە ئەم ڤیتامینەی تێدایە بۆ ئەو کەسانەی بەدەست هەڵوەرینی قژەوە دەناڵێنن، خۆراکانەی دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینەش دەتوانرێت بخورێن وەکو گوڵەبەڕۆژە سپێناخ بادەم و ئەڤۆگادۆ.