لە ڕاگەیاندنێکی سەرسوڕهێنەردا گووگڵ پشتڕاستی
کردەوە کە ئینستاگرام دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هێزی پاتری هەندێک لە ئامێرەکانی ئەندرۆید.
ئینستاگرام یەکێکە لەو بەرنامانەی کە زۆرترین بەکارهێنانی
هەیە لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید، خاوەندارێتییەکەی مێتا دەکات و زیاتر لە ملیارێک
بەکارهێنەری هەیە لە سەرانسەری جیهاندا، یەکێکە لە ڕێگا بەناوبانگەکان بۆ هاوبەشکردنی
وێنە و ڤیدیۆ و بینینی بابەتە جیاواز و هەمەجۆرەکان.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زۆرێک لە بەکارهێنەرانی
ئەندرۆید گلەیی ئەوەیان کردووە کە ئینستاگرام بڕێکی بەرچاوی لە پاتری مۆبایلەکانیان
بەکارهێناوە، دەرکەوتووە کە بەرنامەکە هێزی پاتری بەکاردەهێنێت، لە کاتێکدا گەشەپێدەرانی
بەرنامەکە بە ئاشکرا ئەو کێشەیەیان ئاشکرا نەکردووە.
لە ئێستادا گووگڵ ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی ئەندرۆید
دەکات کە ئینستاگرام نوێ بکەنەوە بۆ نوێترین وەشانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
جێگەی باسە کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند لە
ئایندەیەکی نزیکدا ئینستاگرام وەشانێکی نوێ بڵاودەکاتەوە و ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات.