بە تەنها لەمساڵدا پێنج ملیۆن دانە لە GTA V فرۆشراوە

PM:06:35:20/05/2025

2320 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای سەرنجەکان لەسەر GTA 6، بەڵام ڤیدیۆگەیمی GTA 5 هێشتا بەردەوامە لە تۆمارکردنی ریکۆردەکانی و بەتەنها لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا زیاتر لە پێنج ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە.

بەپێی دوایین راپۆرتیTake-Two Interactive، داهاتی ڤیدیۆگەیمی GTA Vلە ساڵی ٢٠١٣ـەوە تا ئێستا گەیشتوەتە ٢١٥ ملیۆن دانە، کە لە ئاستی جیهانیدا لێی فرۆشراوە.

ئەوەی جێگای سەرنجە، بەشی پێنجەمی جی تی ئەی تا ئێستا و لەمساڵدا ئەم داهاتە بەرزەی هەبووە، لە کاتێکدا کە هەموو چاوەکان لەسەر بەشی شەشەم و نوێی یارییەکەن، کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە.