ئەم خۆراکانە نابێت لە ژەمی ئێوارەدا بخورێن؟

PM:05:50:19/05/2025

8168 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی ئێوارە گرنگە بۆ پێکهاتەی جەستە و تەندروستی، خواردنی ئێوارە دەبێت تێکەڵەیەکی هاوسەنگ بێت لە پڕۆتین، چەوری تەندروست ، کاربۆهیدرایت، ڕیشاڵەکان.

لە ماڵپەڕی " healthline" بڵاوکراوەتەوە، پسپۆران بۆ ژەمی ئێوارە، خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ لە پڕۆتین، چەوری تەندروست ، کاربۆهیدرایت، ڕیشاڵەکان پێشنیار دەکەن، چونکە خواردنی قورس یان چەور دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر خەو و هەرس دروست بکات.

ئەو خۆراکانەی نابێت بۆ ژەمی ئێواران بخورێن بریتین لە:

١. خۆراکە چەور و سورەوکراوەکان چونکە دەبێتە هۆی قورسبوونی هەرس و ئازاری گەدە.

٢. خواردنی زۆری شیرینی، شەکر دەتوانێت وزە بدات بە جەستە و خەو تێکبدات.

٣. خواردنی تون یان بە بەهارات چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری گەدە.

٤. خواردنی پڕ لە کاربۆهیدرات ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

٥. خواردنە خێراکان پڕن لە چەوری ئەمەش کرداری هەرسکردن قورس دەکەن.

٦. ئەو خواردنەوانەی بڕێکی زۆر کافاینیان تێدایە دەبنە هۆی تێکچوونی خەو.