مێسی باسی کێبڕکێی نێوان خۆی و رۆناڵدۆ دەکات

PM:02:08:18/05/2025

3584 جار خوێندراوەتەوە

مێسی پێیوایە ئەوەی لەگەڵ کریستیانۆ کردیان نایاب بووە و ماوەی 10 بۆ 15 ساڵ لە لوتکە مانەوە.

لە نێوترین چاوپێکەوتندا لوێنێل مێسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی دەربارەی کێبڕکێی نێوان خۆی و کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی نەسڕی سعودی قسەیکرد.

مێسی وتی:ئەوەی من و کریستیانۆ کردمان زۆر نایاب بوو و وەک یادەوەرییەکی گەورە بۆ هەمووان دەمێنێتەوە، هەمیشە پێشبڕکێیەکی سەرسوڕهێنەر بووە لە رووی وەرزشییەوە.

وتیشی:ئێمەبۆبەرزکردنەوەی ئاستمان سوودمان لەو کێبڕکێیە دەبینی، رکابەرێکی گەورەی یەکتربووین، کریستیانۆ هەمیشە هەوڵی دەدا هەموو شتێک بەدەستبهێنێت، ئەوەش زۆر گرنگە بۆ یاریزان.

میسی دەشڵێت: سەردەمی من و رۆناڵدۆسەردەمێکی زێڕین بوو بۆ ئێمە و هەموو هاندەرانی تۆپی پێ، گەیشتنیش بە لوتکە ئاسانە بەڵام مانەوە لە لوتکە ئەستەمە ئێمە 10 بۆ 15 ساڵ لە لوتکە ماینەوە.