زانایان شێوازێکی نوێیان بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە دۆزیوەتەوە

PM:11:44:12/05/2025

4652 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکانی زانکۆی پزیشکی روسیا دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایەکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی وەرەمی گورچیلە بە بەکارهێنانی پلەی گەرمی ژێر سفر.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " lebanon24"، لەم شێوازی چارەسەرکردنەدا پزیشکان سی تی سکان بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی بە وردی دەرزی ساردکەرەوە بخەنە ناو ئەندامە تووشبووەکە، پاشان بە بەکارهێنانی کارەبا وردە وردە پلەی گەرمی دادەبەزێنن، تەکنیکە پێشنیار کراوەکە هیچ جۆرە ئازارێکی بۆ نەخۆشەکە نییە، ڕێگە دەدات ڕێکارەکە لە ژێر بێهۆشکردنی ناوچەییدا ئەنجام بدرێت، ئەمەش وایکردووە ئەم جۆرە چارەسەرە گونجاو بێت بۆ ئەو نەخۆشانەی کە بژاردەی چارەسەری تریان نییە.

دوای وەرگرتنی چارەسەرەکە نەخۆش دەتوانێت دوای تەنها چەند کاتژمێرێک بگەڕێتەوە ماڵەوە، ئەمەش بە پێچەوانەی چارەسەرەکانی دیکەوەیە کە پێویستی بە مانەوەی درێژخایەن لە نەخۆشخانە هەبوو.

زانایان ئاماژەیان بەوەشکردووە کە ئەم شێوازی چارەسەرکردنە پێویستی بە تاقیکردنەوە و لێکۆڵینەوەی زیاترە.