نیشانەکانی کەمی کالسێۆم

PM:08:33:12/05/2025

6524 جار خوێندراوەتەوە

کالسیۆم یه‌کێکه‌ له‌ گرنگترین کانزاکانی جەستە که‌ رۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بێنێت له‌ گه‌شه‌کردن و پاراستنی ئێسقان و ددان و ماسولکه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاری کردن له‌ شێوازی ئاسایی کارکردنی دڵ و بۆری خوێنه‌کان.

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بڵاوکراوەیەکیدا دیارترین نیشانەکانی کەمی کالسێۆم دەستنیشان دەکات، بەم شێوەیە:

١. لەتبوونی نینۆک و شکاندنی.

٢. وشکبوونەوەی پێست.

٣. هەستکردن بە ماندووێتی زۆر.

٤. مێروولەکردن و سڕبوونی دەست و پێ.

٥. کەمخەویی و تێکچوونی خەو.

٦. زوو نەخۆش کەوتن.

٧. تووشبوون بە خەمۆکی.