تیمساحێکی گەورە نزیک قوتابخانەیەک دەکەوێتەوە

PM:06:59:12/05/2025

10392 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕووداوێکی ترسناکدا لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی توانیان تیمساحێکی گەورە کە درێژییەکەی ٩ مەتر بوو بیگرن دوای ئەوەی بینرا لە نزیک قوتابخانەیەکی سەرەتاییدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی " people"، تیمەکانی تایبەتمەند توانیان تیمساحێکی گەورە کە درێژییەکەی ٩ مەتر بوو بیگرن و دووری بخەنەوە لە شوێنەکە، دواتر تیمساحەکە بەبێ ئەوەی بریندار بکرێت گواسترایەوە بۆ ناوچە کێوییەکان بۆ ئەوەی لە شوێنی ژیانی سروشتی خۆی بژی.

ئەم رووداوەش نیگەرانییەکی زۆری خەڵکی لێکەوتەوە و بووە جێگەی ترس و دڵەراوکێ، ئاماژەیان بەوەش کرد کە پێویستە رێگای زیاتر بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان.